سەدان جوولەکەی سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
پارێزگاری قودس ڕاگەیاند، ٩١٧ جوولەکەی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وادی حیلوەی قودسی داگیرکراو ڕاگەیاند، لە مانگی ئۆکتۆبەر زیاتر لە ١٠ هەزار و ٨٢٠ جوولەکەی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
دامەزراوە و کەسایەتییە ئیسلامییەکان بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانی داگیرکەران و دانیشتوان داوای کۆکردنەوەی گشتی بۆ خەڵکی قودس و خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەکەن و داوا دەکەن لەبەردەم مزگەوتی ئەقسا کۆببنەوە و لە حەوشەکانیاندا بمێننەوە.
داگیرکەران هەموو ڕۆژێک هەڵدەکوتنە سەر مزگەوتی ئەقسا جگە لە هەینی و شەممە. سەهیۆنییەکان بەم هەڵمەتانە کە لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەردا ئەنجام دەدەن هەوڵ دەدەن مزگەوتی ئەقسا کۆنترۆڵ بکەن و لە ڕووی کاتی و شوێنەوە دابەشی بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە شاندێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خەلیل ئەلحەیە، لەگەڵ ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، دیدار و گفتوگۆیان کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قەزای قەتانە لە باکووری ڕۆژئاوای قودس دوو خانووی خانەوادەی خوشیەی ڕوخاند و بەهۆی ٢٠ کەس بێ خانوو مانەوە.
لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس کە لە تونێلی رەفەحدا گیریان خواردووە، بەردەوامە، ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو رژێمی سەهیۆنی، پرۆسەکە وەستاندووە.